شەهلا ڕەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، دەڵێت” بۆ ئەو كەسانەی شەقیقەیان هەیە جۆری خورادنەكانی ڕۆژانە كارێگەری سەرەكییان لەسەر ژانەسەریان دروست دەكات.
د. كامەران ڕەسوڵ، پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” جۆری خۆراك و شێوازی ڕۆژانەی خواردن ڕۆڵێكی گرنگ دەبێنێت لە وەرژاندن و دەستپێكردنەی سەرئێشە لەو كەسانەی نەخۆشی شەقیقەیان هەیە، لەگەڵ زیادبوونی ئازار و بەردەوامبوونی ژانەسەرەكە بۆ ماوەیەكی زۆرتر، پزیشكە پسپۆڕەكان هاوڕان لە سەر ئەوەی هەموو نەخۆشێك لێستێكی تایبەت بەخۆی هەبێت بۆ دیاریكردنی خواردنەكان كە دەبنە هۆی ورژاندنی سەرئێشە، ئەمەش لە نەخۆشێكەوە بۆ نەخۆشێكی تر جیاوازە، لێرەدا ئاماژە بە كۆمەڵێك خواردن دەكەین كە بۆ نەخۆشی شەقیقە خراپن.
كۆمەڵێك نەخۆش بەم خۆراكانە سەرئێشەیان زیاتر دەبێت، لەوانەش:
ـــ سێو، مۆز، مزرەمەنییەكان وەك لیمۆ، پرتەقاڵ و لالەنگی، هەروەها پیاز و تەماتە.
ـــ چەرەز، ماست، پاقلە و گەنمەشامی.
ــ ئەو خواردنانەی ماددەی تایرەماینی تێدایە كە جۆرێكە لە پڕۆتین وەك پەنیر، بەتایبەت سویسری و كوردی، ڤیتا، مۆزێرلا و پەنیری پێڕپۆنی كە لە جۆرێكی پیتزادا هەیە، شیدەر و مۆنستەر.
ــ ماددە كاڤاینەكان: وەك چا، قاوە، خواردنەوە گازییەكان و نەستەلە، پێویستە كەم بخورێن بەڵام نابێت واز لە خواردنیان بهێنرێت بەڵكو بە تەدریج كەم بكرێنەوە.
ــ ئەو خواردنانەی ماددەی پارێزراویان تێدایە تایبەت نترات و نایترایت، وەك ستیك و هەمبەرگر، هەروەها NMS لە خواردنی قووتوو دا هەیە .
ـــ مادددەی ئەسپارتایم كە لە بری شەكر بۆ شیرینكردنی خۆراك بەكاردێت و لە زۆربەی شیرینەكان دا هەیە، هەروەها بیبسی و كولای دایت و حەبی ناو چا و قاوە كە تووشبووانی نەخۆشی شەكرە بەكاری دەهێنن.
ـــ خواردنەوە كەحولییەكان تایبەت شەرابی سوور.
ـــ خواردنی سوێر و چەور.
ــ هەندێك نەخۆش بە كۆمەڵێك خواردنی تر سەرئێشەكەیان بۆ دێت وەك ئاسكریم، زەیتوون، نانی بازاڕ و سەموون، چپسی پەتاتە و میوەی وشكراو.