مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سوپای ئەمریكا كوشتنی 15 چەكداری داعش و برینداربوونی حەوت سەربازی خۆی لە عێراق راگەیاند.
فەرماندەیی ناوەندی سەربازیی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست (سێنتكۆم) لە راگەیاندراوێكدا كوشتنی 15 چەكداری داعشی بە هەماهەنگی هێزە عێراقییەكان پشتراستكردەوە و راگەیاند “لە ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەش لەگەڵ هێزە عێراقییەكان، لە پارێزگای ئەنبار، 15 چەكداری داعش كوژران و حەوت سەربازی ئەمریكاش برینداربوون.”
لە راگەیاندراوەكەی سێنتكۆم ئەوەش هاتووە “ئامانج لەم ئۆپراسیۆنە سەربازییە، سنووردانانە بۆ توانای رێكخراوی داعش، چونكە تا ئێستا هەڕەشە و مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەكە و هاوپەیماننان، بۆیە بەردەوام دەبین لە شەڕی دژ بە داعش و گروپە تیرۆرستییەكانی تر.”
































































