زاری كرمانجی-سۆران:
هەر بەربژێر و لایەنێكی بەشدار لە هەڵبژاردن پێش وادەی دیاریكراو بانگەشە بكات، سزاكەی بە پێبژاردنی دارایی دەستپێدەكات و تاوەكو هەڵوەشاندنەوەی بەربژێربوونی كەسەكە یانیش بێبەشكردنی حیزب و هاوپەیمانیی سەرپێچیكار لە هەڵبژاردن دەڕوات.
جومانە غەلای، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەڵێت: بە گوێرەی ئەو یاسا تایبەتەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دانراوە، كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لیژنەیەكی تایبەتی بۆ سەرپێچیكارانی كاتی بانگەشەی هەڵبژاردن پێكهێناوە.
جومانە غەلای گوتیشی، “هەر بەربژێر و لایەنێكی بەشدار لە هەڵبژاردن پێش وادەی دیاریكراو بانگەشە بكات، سزاكەی بە پێبژاردنی دارایی دەستپێدەكات و تاوەكو هەڵوەشاندنەوەی بەربژێربوونی كەسەكە یانیش بێبەشكردنی حیزب و هاوپەیمانیی سەرپێچیكار لە هەڵبژاردن دەڕوات، سزاكانیش لیژنە تایبەتەكەی كۆمیسیۆن بە گوێرەی شێوازی سەرپێچییەكە بڕیاری لەسەر دەدات.
گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەوە كرد، رێگە بە كەس نادرێت بانگەشە بكات؛ دوای پەسندكردنی ناوی بەربژێرەكان و لە كاتی یاسایی خۆیدا بانگەشە رێگەی پێدەدرێت.

































































