محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
ئەمڕۆ هەینی رەوەند هاودیانی، گووتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران، بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ ئاگادارکراینەوە لە هەبوونی حاڵەتێکی خنکان لە رووباری کاولۆکان لە سنووری قەزای رواندز، کە مێرمندڵێکی تەمەن 15 ساڵان بەناوی راوێژ رەسوڵ لەکاتی مەلەکردن خنکاوە و لەلایەن خەڵکی ناوچەکە تەرمەکەی دۆزرایەوە و گواستراوەتەوە پزیشی دادی سۆران.
گووتیشی ئەمساڵ ئەمە 14 حاڵەتی خنکانە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان رووبدات.