وەرزش – زاری کرمانجی:
ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کێبڕکێی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دێتە ئەنجامدان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان یش وادەی ڕاکێشانی تیروپشکی ئەو خولەی دیاری کرد.
دوێنێ یەکشەممە، لە کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیار لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی شەممە 22-10-2022 کاتژمێر 11 ی بەیانی درا، بۆ ئەنجامدانی تیروپشکی خولی پلەیەکی کوردستان.
13 ی مانگی داهاتوو خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بە بەشداری 19 یانە دەست پێ دەکات، بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەکان خولەکە بەشێوەی یەک قۆناخ دەبێت و سەرجەم یانەکان لەگەڵ یەکتری یاریی دەکەن، و دیاریکردنی یاریگەش بەگوێرەی تیر و پشک دەبێت.
یانەکانی ڕواندز و هەڵۆ، نوێنەرایەتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن لە خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان.