زارى کرمانجى:
وەزارەتی ناوخۆی هامبۆرگ لەگەڵ بڕیاری دەرکردنی محەممەد هادی مووفەتێح سەرۆکی ناوەندی ئیسلامی هامبۆرگ، مۆڵەتی ١٤ ڕۆژی پێدا بۆ ئەوەی ئەڵمانیا بەجێبهێڵێت.
میدیاکانی ئەڵمانیا بە گێڕانەوەی بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆی ویلایەتی هامبۆرگ، ڕایانگەیاندووە کە ئەم بڕیارە بە فەرمی بە مووفەتێح گەیاندووە و پێویستە تا ١١ی ئەیلول ئەڵمانیا بەجێبهێڵێت، بەپێچەوانەوە دیپۆرت دەکرێتەوە بۆ ئێران.
هەروەها لە بڕیارەکەدا هاتووە، مووفەتێح ڕێگە پێ نادرێت بهێتەوە ناو ئەڵمانیا و ئەگەری مانەوە و مۆلەتی ئاکنجی بوونی لەم وڵاتە لەدەست دەدات.