زاری كرمانجی-سۆران
هاووڵاتییان و شوقێران گلەیی دەكەن لە خراپی شەقامەكانی گەڕەك و كۆڵان و ڕێگا سەرەكییەكانی سەنتەری شاری سۆران و دیانا.
دەشڵێن: ” ئەگەرچی تیمەكانی شارەوانی سۆران بەردەوام بوونە لە پڕكردنەوەی قۆرت و چاڵەكانی شەقامەكان بە كۆنرێت و قیڕكردنیان، بەڵام پێویستە كارەكانیان خێراتر بكەن بۆ چاككردنەوەی سەرجەم قۆرت و چاڵەكانی شەقامەكانی گەڕەك و كۆڵان و ڕێگا سەرەكییەكان”.
داواكاریشن لە شارەوانی سۆران، لێپێچینەوەی تۆند لەگەڵ ئەم كەسانە بكەرێت، كە مۆڵەتی خانوویان پێددراوە، بۆ ماوەیەكی زۆر كەرستەی خانووبەرە لەسەر شەقام دەهێڵنەوەو بەربەست لەبەردەم هاتووچۆ دروست دەكەن، هەروەها دوای تەواو كردنی خانووەكانیان شەقامی بەردەمیان تێكدەدەن بەهۆی كاركردن لە شوێنەكەو چاكی ناكەنەوە.