زارى کرمانجى:
بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران لە پارێزگای ئیسفەهان، کە به سەربازگای (ساحب الزهمان ) ناسراوە، بڵاوی کردووەتەوە، لە کارگەیەکی ناوەندی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ئیسفەهان بەهۆی دزەکردنی گازەوە تەقینەوەیەک ڕوویداوەو یەک ئەندامی هێزەکانی سوپای پاسداران کوژراوە و 10 ئەندامی دیکەش بریندار بوونە.
ڕادیىۆ فەرداى ئێران، لە زاری ڕەمەزان شەریف بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، هۆكاری تەقینەوەکەی گەڕاندەوە بۆ ڕێکخستنی چەک و کەلوپەلە سەربازییەکانی سەربازگە و هەر بە گوتەی ڕەمەزان شەریف، بەهۆی تەقینەوەکەوە ژمارەیەک ئەندامی دیکە سوپای پاسداران برینداربوون، کە برینی بەشێکیان قورسە.
ڕاشیگەیاندووە، تیمێکی تایبەت و پسپۆڕ لێکۆڵینەوە لە هۆكاری و چۆنێتی تەقینەکەوە دەکەن و کەسانی کەمتەرخەمیش سزا دەدرێن.