زارى کرمانجى-سۆران:
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ”لە مانگى ئەیلوولەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان زیاد دەکات.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت: ”لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما ساڵانە خواست لەسەر کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات، هەربۆیە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبنەوە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمی خواست کەمدەبێتەوەو کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاددەکەنەوە.
وەزارەتی کارەبا پێشتر باسی لەوە دەکرد، کە رۆژانە ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر کارەبای نیشتمانییان بە هاووڵاتیان داوە.































































