شەهلا ڕەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی ئافرەتان، دەڵێت” گرنگە خانمان لە سێ مانگی سەرەتای دووگیانی سەردانی پزیشك بكەن بۆ ئەوەی دڵنیابن كە دووگیانیەكەیان لە دەرەوە یاخود ناوەوەی ڕەحمە.
د. بنار دزەیی، پزیشكی پسپۆڕی ئافرەتان و لەدایكبوون، ڕاگەیاند” لە دوای سێ مانگی دووگیانیدا دەبێ ئافرەت زۆر ئاگاداری خۆی بێت، تایبەت لەكاتی میزكردنی زۆر چونكە ئەمە مەترسییە بۆ تووشبوون بە نەخۆشییەكانی شەكرە و پەستانی خوێن، بۆیە لەم حاڵەتانەدا پێویستە ئاگاداری تەندروستی خۆی بێت و سەردانی پزیشك بكات.
گووتیشی” هەركاتێك ئافرەت هەستی بە سك ئێشە یان پشت ئێشەی توند كرد، یاخود ئاو، ئیلتیهاب و خوێنی زۆربوو و هەستی بە جوڵانی كۆرپەكە نەكرد، تایبەت لە دوو مانگی كۆتایی دەبێ زۆر ئاگادار بێت و كاتێك هەستی كرد جوڵانی منداڵەكەی كەم بووە، یان ئاو و خوێنی بینی ڕاستەوخۆ دەبێت سەردانی پزیشك بكات.

































































