کلسوم گەزنەیی
دوای ئەو هەموو گرفتە کارگێری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریانەی لە ماوەی سی ساڵی ڕابردوو هەبووە، خرایە ئەستۆی بەرێز مسرور بارزانی!
دەرهاویشت و بەرئەنجامی و شکستەکانی سی ساڵی ڕابردووە ، کەسانی ناسیاسی کە بۆ یەک ڕۆژ حوکمڕان نەبوونە، لە ئەتەکێیتی سیاسی و حوکمڕانی نازانن دێن پەلاماری بەرێز مسرور بارزانی دەدەن!
گەوەرترین کێشەی تاکی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی و کەسانی ناسیاسی خۆ بە خاوەن کردنی حزب، ئەوەیە ڕەخنە لە کەسەکان دەگرن نەک ئەو سیستەمە و دۆخ و ژینگە سیاسی ناوچەکە پێدا گوزەر دەکات!
لە 2008_2013 هەرێمی کوردستان غەرقی پارو پول بووە، بەهۆی خراپی بەڕیوەبردنی کارگێری و سیاسی ، هەرێمی کوردستان کەوتە دووڕیان، ئەوەی ئەمرۆ روودەدات دەرهاویشتە و بەرکەوتە خراپە کارگێرییە کە لە ڕابردودا هەبووە، بەڵکو ئەوە مسرور بارزانییە هاتووە ئەو بارە لارە ڕاست دەکاتەوە، هەر ئەویشە کاروبارە کارگێرییەکان لە سفرەو دەست پێکردووە.
بۆیە گەورەترین کێشەی ڕۆژهەڵاتییەکان ئەوەیە ڕاستەوخۆ کێشە و گرفتەکان بە شەخسی دەکەن، بەداخەوە کۆمەڵە کەسانێکی ناسیاسی و نامۆڕاڵ کە بۆ دەقەیەک حوکمڕانیان نەکردووە!
بە ناوی حیزبی سیاسی گەورەو پارەو نەوت و موڵک و سامان ئەم هەرێمیان لەدەستدایە! کە چی رووی دەمی ڕەخنەیان لەبەرێز مسرور بارزانییە! جارێ تۆ بوێری ئەوت هەبێت ڕەخنە لە سستەمی سی ساڵی رابردووە بگرە، ڕەخنەی بابەتی و پلان و چارسەر بخە ڕوو.
بوێری ئەوت هەبێت پرسیار بکە کەوا تۆکێ؟ ڕەخنە لە کێ دەگرێ؟
جارێ بێ زەحمەت پرسیاری ئەوتان لە خۆتان کردووە کە بەرێز مسرور بارزانی بە پێ یاسا سەرۆکی حکومەت و ئەنجوومەنی وەزیرانە. هەر بڕیاریکیش دەربکات، ئەوا بەسەر هەموو چین و توێژیک جێ بە جێ دەبێت. بەڵام ئەو ململانێیە حزبی و بێ رەوشتییە لە هەرێمی کوردستان دەگوزرێت، هەمیشە ئاستەنگ و کۆنکریت لەبەردەمی دروست دەکات، بۆیە ئێوە مسرور بارزانییەکەتان دەوێت کە لە دزینی داهاتی ناوخۆ و نەوت و داگیر کردنی ناوچە جێناکۆکەکان بێ دەنگ بێت!
بەڵام ئەو بە بێ دەنگی و بەهێزی و خۆڕاگرییەکەی ئەگەر بە تەنیاش بێت، دەست و قاچیش بشکێنن، پیشانی هەمووتانیدا کە حوکمڕانی چۆن دەکرێ؟ یاسا چۆن جێ بەجێ دەکرێت؟ کاروباری کارگێری چۆنە؟
بۆیە ئیستا هەر پێشکەوتن و ئاوەدانییەک لە دهۆک و هەولێر بە باش و خراپ کاک مسرور سەرۆکی حکومەت لێ بەرپرسە؟ و هەر پێشکەوتن و کەم و کوڕێیەکەش لە سلێمانی بەرێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لێ بەرپرسە .
بۆیە ئیستا لە بانگەشەی هەڵبژاردن گەرێن، هەوڵبدن کێبڕکی دەستکەوتەکان بکەن و دەستکەوتەکانتان بژمێرن.