زاری كرمانجی-سۆران
بۆ ئاودانی دوورگەی ناواندی شەقامەكانی جووتسایدی جوندیان، پڕۆژەی ڕاكێشانی ئاوی سەر زەوی بۆ سەوزاییەكانی دوورگەی ناوەندی جووتسایدی جوندیان جێبەجێ كرا.
هەژار حەكیم، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەلایەن لیژنەی پاراستنی سەوزایی و باخچەكانی سۆرانەوە كە لە قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی سۆران لیژنەی بۆ پێكهاتبوو، پڕۆژەی ڕاكێشانی ئاوی سەرزەوی بۆ سەوزاییەكانی دوورگەی ناوەندی جووتسایدی جوندیان جێبەجێ كرا”.
ئاشكراشی دەكات: ” پێشتر لە ڕێگەی تانكەر ئەو سەوزاییانە ئاو دەدران، ئێستا لە ڕێگەی بۆڕی و ئاوی سەرزەوی ئاو دەدرێن، ئەم شێوازەی ئێستا بەكار دەهێنرێت شێوازێكی جوانە و مۆدێرنە و هیچ شوێنێك داگیر ناكات بۆ پاراستن و بەفیڕۆ نەچوونی ئاو باشترین ڕێگایە، نەمام و فریز بەشێوەیەكی زۆر باش ئاو دەدرێن و گەشە دەكەن.