زاری كرمانجی – سۆران :
كۆمپانیای هیزل و باڵ بۆ بارزگانی گشتی و خزمەتگوزاری و پاككردنەوە، لەسەر بلاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی روونكردنەوەیەك بڵاوكردۆتەوە و وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجیش ناردووە .
دەقی روونكردنەوەكە :
لە بەرواری 27-8-2024 گرتەیەكی ڤیدیۆیی لە پەڕەی زاری كرمانجی بڵاوكرایەوە سەبارەت بە ئامێری كەپسی كۆمپانیامان زبڵ و خاشاك لە نزیك پاركی گوڵان فڕێ دەدات، بۆ زانیاری بەڕێزتان كرێكارەكانمان لەم شوێنە زبڵ و خاشاك كۆدەكەنەوە و بار دەكەن، ئەو كیسەیی لە ڤیدیۆیەكە دەركەوتووە كە باری ناكەن بەردی تێدا بووە نەك بڵ و پاشماوە، ئەوشتانەی كە ناكرێت لە ئامێری كەپس بار بكرێن، وەك بەرد و ئاسن و خۆڵ و پاشماوەی خانووبەرە كە زیان بە ئامێرە دەگەینێت و لە كار دەكەوێت، بۆ زانینی بەڕێزتان ساڵی رابردوو سەرووی 1600 قەڵاب پاشماوەی خانووبەرە لەو شوێنە فڕێ دراوە .

































































