ئا/ رێبین
یەكێك لەو ژانە سەرانەی كە بەرۆكی زۆرێك لە هاووڵاتییان دەگرێت (شەقیقە)یە، ئەم ژانە بەشێكی زۆری سەر دەگرێت یا لایەنی كم بەهۆیەوە نیوەی سەری مرۆڤ دەگرێتەوە و ئۆقرەی تووشی بوو ناهێڵێت.
سروشتی ئەم ژانە سەرە وایە كە تووشبوو، رووبەرووی هێڵنج دان دەبێتەوە و هەمیشە حەز دەكات لە تاریكی دەكەن و لە بەرامبەر رووناكی هەستیار دەبن.
شارەزایەكی ئەم نەخۆشییە دەڵێت ” شەقیە دەكرێت بەهۆی بۆماوەییەوە بێت یا مرۆڤ بە هۆی كۆمەڵێك گۆڕانكاری لە مێشك یا خەم خواردت و لێكەوتەكانی دەرەكی لە ژیان رووبدات، بۆنموونە دەشێ ماندووبوون یا هەندێك جۆری خۆراك و كەشوهەوا هۆكاری درووستبوونی ئەم ژانە سەرە بن.
ئەنیس خەلەف، پسپۆڕ لە چارەسەری بە دەرزی، لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا روونیدەكاتەوە ” شوێنی بەیەكگەیشتن یان بەیەكەوەنووسانی نەرمەی گوێ بە دەموچاوە بدۆزەوە، ئینجا بۆ ماوەیەكی كەم پەستانی بە پەنجەكان بخە سەر، سوودی بۆ سووككردنی ئازارەكە دەبیت”.
پزیشكان ئاماژەكانی تووشبوون بە ژانی نیوەسەر(شەقیقە)، بەمجۆرە دەخەنەروو” هەستكردن بە ماندوویەتی، هیڵنجی زۆر، حەزی زۆر بۆ خواردنێكی دیاریكراو، هەستكردن بە تێنوێتی، گۆڕانی خوڵق و خوو، رەقبوونی دەمارەكانی مل، زۆر میزكردن، كێشە لە بینین ، سەرسوڕان، بێزار بوون لە ژاوەژاو و قسە نەكردن”.