شەهلا ڕەشید- سۆران:
لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگا و بانی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دەستكرا بە قیڕتاو كردنی ڕێگای گوندەكانی دۆڵی ئاڵانە لە سنووری قەزای خەلیفان.
مەغدید عەریف ئەحمەد، قائیمقامی قەزای خەلیفان، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” بۆ مەبەستی ئاگاداربوونی بەڕێوەچوونی كارەكان سەردانی پڕۆژەی چاككردن و قیڕتاوكردنی بەشێكی ڕێگاكانی گوندەكانی دۆڵی ئاڵانەمان كرد”٠
.
قائیمقامی خەلیفان، گووتیشی” درێژی ئەم پڕۆژەیە 2,5 كم بە گوژمەی نزیكەی 300 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگا و بانی سۆران و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.