زارى کرمانجى-ڕواندز:
لە ڕواندز داواى چاککردن و نۆژەنکردنەوەى پەیکەرەکان دەکەن و دەڵین: ”بەشێکیان ناونیشانەکانیان تێکچووە”.
دوو وێنەی پەیکەرى حوسێن حوزنى موکریانى بۆ زارى کرمانجى نێردراوە، لە وێنەکان دەردەکەوێت، کە ناونیشان و نووسینەکانى سەر پەیکەرەکە تێکچووەو داواى چاککردن و نۆژەنکردنەوەى دەکرێت، چونکە ڕۆژانە گەشتارێکى زۆر ڕوو لە سنوورى قەزاى دەکەن، پێویستە گەشتیار ئاشنا بێت بە مێژووی ڕواندزو وەرگرتنى زانیارى دەربارەى پەیکەرەکان.
قەزاى ڕواندز، لە ڕابردوو ئێستادا مەڵبەندێکى ڕۆشەنبیریى و بووە، ناوچەیەکى گرینگى گەشتیارییە لەسەر ئاستى هەرێمى کوردستان، خاوەن چەندین کەسایەتى سیاسى و رۆشنبیریى و کۆمەڵایەتى بووە. لەبەرئەوەش چەندین پەیکەرى ئەو کەسایەتییانە لە ڕواندز دانراون.