زارى کرمانجى-چۆمان:
لەسەر ڕێگەى گوندى ڕەژدوور، لە سنوورى قەزاى چۆمان، ماتۆڕسکیلێک وەرگەڕاو شوفێرەکەى بە سەختى بریندار بوو.
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى هاتووچۆى سۆران بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ى ئابى ٢٠٢٤، لەسەر ڕێگەى گوندى رەژدوور لە سنوورى قەزاى چۆمان، ماتۆرسکیلێک لە ڕێگە لایداوە، بەو هۆیەوە ماتۆڕسوارەکە بەسەختی برینداربووە”.
هەروەها هاتووچۆى سۆران، داوا لە شوفێران دەکات بۆ سەلامەتی هەموو لایەک، خێرای کەمـبکەنەوەو پابەندی هێماو رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.