” بەكرێدانی خانووی 200 م دوو نهۆمی پێشتر بە 200 هەزار بوو، ئێستا هەر نهۆمێك بە 250 هەزارە”.
سومەیە عەبدوڵقادر – سۆران:
لە ماوەی چەندین رۆژی رابردوو نووسینگەكانی كڕین و فرۆشتن و بەكرێدانی خانوو، بازاڕیان خۆش بوو، بەڵام ئێستا بازاڕیان وەستاوە.
ئەیوب سوار، خاوەن نووسینگەی كڕین و فرۆشتنی خاووبەرەیە، لە بارەی بازاڕی زەوی و زار و خانووبەرە بە زاری كرمانجی گووت” گرفتی خاوەن نووسینگەكانی كڕین و فرۆشتی خانوو، تەنیا بێ بازاڕی نییە، بەڵكو لەگەڵ كرێچییەكانیشە، چونكە خانووی كرێ بەزەحمەت دەست دەكەوێت و خەڵكیش زۆر بەدوای دەگەرێت”.
بە گووتەی ئەو خاوەن نووسینگەیە” بەرزبوونەوەی نرخ و كەمبوونەوەی خانووی كرێ گرفت بۆ هاووڵاتییان دروست دەكات، لەبەر ئەوەی خەڵك توانای داراییان لاواز بووە، بۆیە كرێچییەكان بە دوای خانووی كرێی هەرزان دەگەرێن”.
گووتیشی” بەكرێدانی خانووی 200 م دوو نهۆمی پێشتر بە 200 هەزار بوو، ئێستا هەر نهۆمێك بە 250 هەزارە”.
بە گووتەی ئەیوب” زۆربەی خاوەن نووسینگەكان بەهۆی بێ بازاڕییەوە روویان لە پیشەی دیكە كردووە، كڕین و فرۆشتن و بەكرێدانی خانووبەرە وەك پێشتر بازاڕی نەماوە، بۆیە بەشێكی زۆر لە خاوەن نووسینگەكان ئیشی دیكە دەكەن”.