زاری كرمانجی – هەولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 16ـی 10ـی 2022 له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ موه‌فه‌ق شێخ شه‌هاب سورچی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و شێخ دیفاع سورچی، بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو شێخ شه‌هاب سورچی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خۆیان و خانه‌واده و كه‌سوكاریان كرد.
نێچیرڤان بارزانی، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می و هاوسۆزی، هیوای خواست په‌روه‌ردگاری مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به خۆیان و خانه‌واده و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
لای خۆیانه‌وه ئه‌وانیش به ناوی خۆیان و خانهوادهکەیانەوە، بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شی له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا، سوپاس و پێزانینیان بۆ نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕی.