ئەمڕۆ سێشەممە 8/27، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد زیشان ئەحمەد باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیر و ڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکستان ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ڕەوەندی پاکستانی لە هەرێم و دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسولخانەی پاکستان لە هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا کرا.