سومەییە عەبدولقادر-سۆران
ماوەی چەند هەفتەیەكە نرخی مریشكی زیندوو ڕوو لەدابەزینە، خاوەن كێڵگەیەكی پەلەوەریش دەڵێت، ئەگەر مریشك هاوردە نەكرێت نرخەكەی زیاتر دادەبەزێت.
خەلیل ئێدلبی، خاوەن كێڵگەی پەلەوەر لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” ئەگەرچی پێشووتر نرخی مریشكی زیندوو ڕوو لە بەرزبوونەوە بوو، بەڵام ماوەیەكه نرخەكەی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕووی لە دابەزین كردووە، كە تەنها لەماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا تا ئێستا كیلۆیەك نزیكەی پێنج سهد دینار دابەزیووە”.
گووتیشی: ” هۆكاری هەرزان بوونی نرخی مریشكی زیندوو، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەگەر هاوردەی شارەكانی عێڕاق نەكرێت، زیاتر دادەبەزێت.