زاری كرمانجی-دیانا
لەپێناو چارەسەر كردنی گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی گوندی سیتكان لە سنووری ناحیەی دیانا، دەستكراوە بە لێدانێكی بیرێكی ئیرتیوازی.
ئەندازیار تەحسین سەعدولڵا، بەڕێوەبەری ئاوی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” دوای سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ گوندی سیتكان و پێشكەش كردنی داواكاری هاووڵاتییان لە گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوە، بڕیاری دا گرفهكه چارەسەر بكرێت”.
گووتیشی: ” بۆ ئەم مەبەستە دەستكراوە بە لێدانی بیرێكی ئیرتیوازی لە گوندەكە، لە قۆناغی كۆتایدایەو بە تەواو كردنی گرفتی كەمئاوی داننیشتووانەكەی چارەسەر دەبێت.