رێبوار حەمەلاو شوانی
نەیارانی کوردستان نەک تەنها ئێستا بەڵکو لە رابردووش هەمیشە هەولیان داوە کە گەلی کورد خاوەنی خۆی و حکوومرانی خۆی نەبێت و هەمیشە گەلی کورد وەک گەلێکی شەڕخواز و دوور لە شارستانی و پێشکەوتن و گەشەسەندن وێنایەکی بۆ ناوچەکە وجیهان دروستکرا بوو ، بەڵام 32 ساڵ حکوومڕانی هەرێمی کوردستان سەرەڕای هەموو ئەو کۆسپ و ئاستەنگانەی کە تا بە ئەمڕۆ لە بەردەم کاروانی پێشکەوتن و پێکەوەژیان و گەشەسەندنی نیشتیمان ، خەونی نەیارانی کوردستان نەهاتەدی ، بەڵکو ئەمڕۆ هەولێری پایتەختی کوردستان شوێنی حەوانەوەی هەزاران کەسە لە نەتەوە و پێکهاتەی جۆراوجۆر لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ هەولێر بووە شاری هەموو کوردستانییەکی دڵسۆز.
هەڵبەت دەبێ ئەو راستییەش بزانین کە ئەو سەقامگیری وئاشتییە هەروا بە ئاسانی نەهاتووتە دی بەڵکو ئەوانەی کە هەمیشە خەمی هەولێر و شکۆی کوردستان دان و سنگیان هەمیشە وەک قەڵغانە بۆ بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان وایانکردووە کە ئەمڕۆ هەولێر بچێتە ڕیزی پایتەخت و شارە پێشکەوتووەکانی ناوچەکە و جیهان .
ئەگەر بە ویژادنەوە بەراوەردی هەولێری ئەمڕۆ و 30 ساڵ پێش بکەین دوور لە هەموو بیروباوەری حیزبیانە و نیشتیمانیانە بروانین ، ئەو بە ئاشکرا هەموو رۆژێک پێشکەوتن و گەشەسەندن دەبینن ، لە هەمانکاتیشدا ، ئەوانەی هەولێریان لە داگیرکەران و تیرۆریستان پاراست و بەرگریان کرد و خوێن و گیانیان بەخت کرد ، رۆژ بە رۆژ خزمەتگوزاری زیاتر بەو شار و دوورگە ئارامە پێشکەش دەکەن ، هەولێر بووە تە نموونەی جوانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە ، ئەوانەی کە ئەمڕۆ پروپاگەندە دژی هەولێر بڵاو دەکەنەوە ، هەمان ئەو کەسانەنن کە قەیسەری و سەروماڵی خەڵک دەسووتێنن و زیان بە ئابووری و ژیانی خەڵک دەگەێنن و چاویان بە پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت هەولێر هەلنایەت .
رەنگە فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری بۆ شارێکی وەک هەولێر کە شوێنی نیشتەجێی سەدان هەزار کەسە لە رووی ئاو و کارەبا هەمووان وەک یەک نەبن ، بەڵام ئەمڕۆ هەولێری پایتەخت شوێنی دەیان دیپلۆماتخانە و کۆمپانیانیی بازرگانی ناوداری ناوچەکە و جیهانە و خاوەن چەندین پرۆژەی ستراتیژی گرنگە لە گشت بوارەکاندا بەتایبەتی لە بواری ڕێگەوباندا ،تابێت ئەو راستییەش فەرامۆش بکەین کە تەنها لەماوەی 5 ساڵی رابردوو کە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی قەیرانی کۆڕۆنا و دارایی و شەڕی داعش و هێرش و پەڵاماردانی میلیشیا و دەرەکی و دابەزینی نرخی نەوت بۆوە ، بەڵام سەرکردایەتیی ژیرانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەموو دامودەزگەکانییەوە شەوورۆژیان خستەسەر یەک لە پێناو پارێزگاریکردن و پێشڤەچوونی هەرێمی کوردستان .
نابێت هەرگیز بکەوینە ژێرکاریگەری هێرشی میدیایی چەواشەکاری نەیارانی نێوخۆیی ودەرەکی لە هیچ شوێنکی ئەم جیهان هەموو شتێک لە رووی خزمەتگوزاری و ئاووکارەبا 100% تا 100% نییە ، بەتایبەتی کە ئەمڕۆ رۆژ بە رۆژ کوردستان لە هەموو روویەکەوە لە گەشەسەندن وپێشکەوتن دایە ، زۆر ئاساییە کێشە وگرفت هەبێ ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چارەسەریش هەیە ، ئەوانەی بانگەشەی درۆ دژ بە هەولێر بڵاو دەکەنەوە ، هەمان ئەو کەسانەن کە لە رابردوو کاری تێکدەرانە و سەرانەسەندن و کوشتن و ڕفاندیان تێیدا ئەنجام دەدات ، سوپاومیلیشایی داگیرکەریان تێیدا جێگرکردبوو ، بۆیە ،هەموو کوردستان و هەولێرییەکان باش دەزانن کە کێ دڵسۆزی هەولێرە و هەرگیز جارێکی تر ڕێگە بە تێکدەران و ئەوانەی سەروماڵی خەڵک لە نێو قەیسەری ئاگر تێبەر دەدەن و بۆمبی لکێنراو بە ئۆتۆمبیلەکانەوە دلکێنن و پێش سوپای داگیرکەر کەوتبوون لە 16ی ئۆکتۆبەری 2017 بۆ کۆتایی هێنان بە قەوارە و حکوومرانی هەرێمی کوردستان .