بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئابی 2024، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەسەردانێک بەرەو میسر و تونس بەڕێکەوت.
لەبارەی سەردانەکەوە نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، “سەردانەکەی محەمەد سودانی شیاع بۆ هەردوو کۆماری میسرو تونس سەردانێک فەرمییە”.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق زانیاری زیاتری لەبارەی سەردانەکەوە نەخستووەتەڕوو، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانە بێت کە میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردووەتەوە لە سەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی تونس و میسر کۆدەبێتەوە و چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکەن.