سەرچاوەكانی هەواڵی لە ناو ئێرانەوە هەواڵی بوونی كوردێكی سوونە مەزهەبیان بڵاو كردەوە لەسەر بڕیاری مەسعود پزیشكیان.
ئاماژە بەوە دراوە ” عەبدوڵكەریم حوسێن زادە كە كوردێكی سوننەیە و نوێنەری شارەكانی شنۆ و نەغەدەیە لە پەرلەمانی ئێران، وەكو جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری گەشەپێدانی گوند و ناوچە هەژارنشینەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان دەستنیشان كراوە”.
عەبدوڵكەریم حوسێن زادە لە ساڵی 1980 لە شاری نەغەدەی سەر بە پارێزگای ورمێی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە دایكبووە، بڕوانامەی ماستەری لە بواری پلاندانانی شار لە زانكۆی زانست و تەكنەلۆجیای تاران وەرگرتووە، لە خولی 9 تا 12ی پەرلەمانی ئێران، نوێنەری شارەكانی شنۆ و نەغەدە بووە.


































































