زاری كرمانجی -سۆران:
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەستی کرد بە ڕێکارەکانی دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بە شێوەی گرێبەستی هەمیشەیی.
د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نووسراوێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە، 26-08-2024، ئاراستەی هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە پەروەردەییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆوەکانی کردووە؛ داوای کردووە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا وردبینی لە لیستی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو تەواو بکرێت بۆ ئەوەی لەسەر داهاتی ناوخۆ، دابمەزرێندرێن.
دوای ئەوەی پرۆسەی وردبینی تەواو دەکرێت، لیستەکە بۆ دیوانی وەزارەتی پەروەردە دەگەڕێندرێتەوە. وەکو ئەوەی لە نووسراوەکەی وەزیری پەروەردەدا هاتووە، 05-09-2024، کۆتا وادەی گەڕاندنەوەی لیستەکانە.
