بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینیی ئاگادارییەكی بۆ خانەنشینان بڵاو كردەوە. داوا دەكات خانەنشینان لە ماوەی دوو هەفتە بایۆمەتری بكەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 26-8-2024، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری، ئاگادارییەكی بڵاو كردەوە، تێیدا ئەوە خراوەتە ڕوو: “هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردووە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات.”
لە ئاگادارییەكە روونكراوەتەوە ” هەر خانەنشینێك بایۆمەتری كردووە و نەیگەڕاندووەتەوە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار”.
ئەو بەرێوەبەرایەتییە زیاتر ڕوونی كردووەتەوە” هەر خانەنشینێك لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بە پێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت.”