زاری كرمانجی-مێرگەسۆر:
لە سنووری قەزای مێرگەسۆر دوو ئۆتۆمبێڵ لێكیاندا لە ئەنجامدا دوو كەس بریندار بوون، زیانێكی زۆریش بەر هەر دوو ئۆتۆمبێلەكە كەوت.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران بڵاویكردەوە، لە لایەن ڕێپێدراوی هاتووچۆ عیسمەت سەبری، ئاگاداركراینەوە لە هەبوونی ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری لێكدان، ڕووداوەكەش لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل بووە لە جۆری تۆیۆتا كرۆلا و قەلاب مارسدیس ئەتیكۆ.
ئاماژە بەوەشكراوە، ڕووداوەكە لە گوندی باوە لە سنووری قەزای مێرگەسۆر بووە، لە ئەنجامی ڕووداوەكە دوو كەس بریندار بوونە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، داوا لە شوفێران دەكات خێرای كەم بكەنەوە و پابەندی هێما و ڕێنمایەكانی هاتووچۆ بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەك.