ن/ زانا رەزاق
گۆڕانکاری یەکێکە لە پڕۆسانەی لە کۆمەڵگا ڕوودەدات ئەمەش بۆ باشتر کردنی کۆمەڵگا خزمەت کردنی مرۆڤەکان هەروەها گۆڕانکاری دەبێتە هۆی ئەوەی کە زیاتر خزمەت بەو مرۆڤانە بکرێت کە لەکۆمەڵگادا هەن
ئیدی گۆڕانکاری چەمێکە کۆمەڵێک بوار لەکۆمەڵگا دەگرێتەوە ئەوانیش گۆڕانکاری لە بواری خوێندن و ئاستی گەشەسەندووی مرۆڤەکان و چەندانی تر
ئێستا ئەگەر بێت و سەیری کۆمەڵێک ووڵات بکەین لە گۆڕانکاری و پێشکەوتندا یەکەمن ئەمانە هەر زوو فریای خۆیان کەوتوون ووڵات و کۆمەڵگاکانیان بەرەو پێش بردووە
گۆڕانکاری چۆن دروست دەبێت؟
یەکەم
گۆڕان و پێشکەوتن پڕۆسەیەو قۆناغ بەقۆناغە ئەمەش واتە کە لە کۆمەڵگایەک سەرەتا بۆچونێک یان بەرەیەک لەسەر بۆچوونێک دەڕوات پاش ماوەیەکی تر بۆچوونێکی تر دروست دەبێ
دەبێ بەدوو بۆچوون و بەرە ئینجا ئەو دووبەرەیە سەرەتا لە بۆچوون و بیروڕا ململانێ دەکەن پاشان بۆچوونێکی تر دروست دەبێ هەروەک فەیلەسوف مارکس ناوی ناوە دیالێکت
ئیدی پاش هەموو ئەمانە گۆڕان و پێشکەوتن ووردە ووردە دروست دەبێ
دووەم
گۆڕان و گۆڕانکاری سەرەتا کۆمەڵێک کێشەو گیروگرفتو ڕوو لە کۆمەڵگا دەکەن ئەمەش بەهۆی ئاستی نزمی هۆشیاری یان بەهۆی کۆمەڵێک بیرۆکەی نادروست ئەمە دەبێتە هۆی توندوتیژی و پەرت بوون پاشان بیڕوای جیاواز دێتە ئاراوە و بۆچوونی دروست بۆ کێشەکان دەستنیشان دەکرێت بەمەبەستی چارەسەرکردنیان
سێیەم
گۆڕانکاری هەیە هێواشە هەشە خێراییە ، ئەو گۆڕانکاری و نوێبوونەوەی هێواشە لەگەڵ ئەوەی خێراییە
هێواشە باشە نەک خێرایییەکە
بۆچی؟ چونکە خێراییەکە مرۆڤەکانی تووشی توندوتیژی دەکات لەهەمان کاتدا پەرتبوون جگە لەمانەش ناهاوسەنگی دروست دەبێت بەڵام هێواشەکە کەمتر تووش دەبێت
چوارەم
کۆمەڵێک نووسەرو کەسانێک لەزۆرێک بوارەکانی تر پەیدا دەبن بەهۆی ئەمەشەوە ووردە ووردە کۆمەڵکا بەرەو ڕۆشنبیری و کرانەوەیی هەنگاو دەنێت بەڵام پێویستە ڕۆشنبیرییەکە هاوسەنگی لەنێو ئەندامانی کۆمەڵگا هەبێت بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکتری ئاستی گەشەکردنی بنرێت
لەکۆتاییدا گۆڕانکاری دەکرێ ببێتە هۆی دواکەوتوون یان پێشکەوتن یانی مەرج نیە هەموو گۆڕانکارییەک پێشکەوتن بەدەستبێت بەڵکو پێچەوانەکەشی کە دواکەوتنە بێتەدی