زاری كرمانجی-سۆران:
له هه‌رێمی كوردستان ده‌یان هه‌زار زه‌وی كارت تاپۆكراون، ڕاوێژكارێكی خانووبه‌ره‌ش ده‌ڵێ: ئه‌و زه‌ویانه‌ی تاپۆ ده‌كرێن نرخیان به‌رز ده‌بێته‌وه و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر هاووڵاتییان هه‌یه، چونکە لە زەوییەکانیان دڵنیا ده‌بن.
ڕه‌وه‌ند حاجی سه‌دره‌دین، ڕاوێژكاری خانووبه‌ره به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: ئه‌و كارتانه‌ی دابه‌شكراون له هه‌ولێر زۆربه‌یان بێ كێشه‌ن، چونكه 60%ی زه‌ویه كارته‌كان به‌ناوی خه‌ڵكی مهلاكن، به‌ڵام له‌ڕووی یاساییه‌وه پێویسته له كارته‌وه بكرێنه تاپۆ و بگوازرێنه‌وه سه‌ر ناوی كڕیاران، دوای قۆناغی گواستنه‌وه‌یان له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه دڵنیایی دەداتە خاوەنەکان، له‌ڕووی ئابووریشه‌وه سوودی هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كه ده‌بێته فه‌رمیی و خاوه‌ن زه‌ویه‌كه دڵنیا ده‌بێت كه كێشه‌ی تێدا نییه و كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر خاوه‌نه‌كه‌ی.
ڕه‌وه‌ند حاجی سه‌دره‌دین ده‌شڵێ: ژماره‌یه‌كی زۆر زه‌وی كارت كراون به تاپۆ، هه‌ر زه‌وییه‌ك له كارته‌وه بكرێته تاپۆ له بازاڕ نرخی به‌رز ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه جیاوازه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ر زه‌وییه‌ك له كارته‌وه بكرێته تاپۆ نرخی له 10 هه‌زار دۆلار بۆ 15 هه‌زار دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه.
لای خۆیشیه‌وه د.لوقمان عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: ته‌نیا له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆیه‌م زیاتر له 70 هه‌زار كارت كراونه‌ته سه‌نه‌د، له ڕۆژانی ڕابردووش پازده‌هه‌زار پارچه زه‌وی دیكه له كارته‌وه كراون به سه‌نه‌د و خاوه‌نه‌كانیان ده‌توانن سه‌ردانی شاره‌وانی بكه‌ن تا كارته‌كانیان بکەنه تاپۆ، قۆناغی دیكه‌ش له ڕێگایه، هه‌موو زه‌وییە كارتەکان ده‌كرێنه تاپۆ.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی تۆماركردنی خانووبه‌ره ڕوونیکرده‌وه: لەمەودوا هه‌ر زه‌وییه‌ك دابه‌ش بكرێت تاپۆ ده‌كرێت، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابەشکردنی زەوی بە شێوەی کارتی قەدەغە کردووە، ئه‌و زه‌ویانه‌ش كه بڕیاره بدرێنه فه‌رمانبه‌ران یه‌كسه‌ر تاپۆ ده‌كرێن.


































































