محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی
د. غەریب یبڕاهیم، بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی دایک لە سۆران بە زاری کرمانجی راگەیاند:“ بەمەبەستی خزمەتکردن و بەدیهێنانی خەونەکانیان، بۆ یەکەمجارە دەرفەتی خوێندنی بێ بەرامبەر بۆ فێرخوازانی نابینا، کەم بینا، نابیست و کەم بیست، لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی/کۆمەڵگەی دایک – قوتابخانەی نابینایان و نابیستان دەرفەتی خوێندنی بێبەرامبەر دەرەخسێنێت بۆ فێرخوازان. دەستپێشخەریەکە بەمەبەستی دانەبڕانیانە لە پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن (قوتابخانە).
لە بارەی مەرجەکانی وەرگرتن بەڕێوەبەری کۆمەڵگەی دایک ئاماژەی بەوەکرد:“ مەرجەکان بریتین:
١.خوازیار دەبێت تەمەنی لە نێوان (٥ بۆ ١٢) ساڵ بێت.
٢.خوازیار نابێت هیچ بەربەستێکی عەقلی و دەروونی هەبێت.
بەمەبەستی ناو تۆمارکردن؛ سەردانی کۆمەڵگەی دایک بکەن لە دووسایدی ئازادی – نزیک بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران.
بۆ زانیاری زیاتر؛ پەیوەندی بکەن بەژمارە تەلەفۆنی: 07512051510
ناونیشیانی وردتر؛ https://www.google.com/maps/place//data=!4m2!3m1!1s0x400429831aa3d31b:0x12b0d1f971814b89?entry=s&sa=X&ved=1t:8290&hl=en-iq&ictx=111