زاری كرمانجی-دیانا
ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران بڵاوی كردەوە، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ ئاگادار كراینەوە بە بوونی رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە گەڕەكی ئازادی (شەقامی سۆران – دێلزیان) لە ناحیەی دیانا، تیمی ئاگر كوژێنەوەی بنكەكانی بەرگری شارستانی دیانا و سۆران گەیشتنە شوێنی رووداوەكە توانیان ئاگرەكە بەماوەیەكی كەم بكوژێننەوە”.
ئەوەش خراوەتەڕوو: ” ئەم باڵەخانەیە بۆ بەشە ناوەخۆیی قوتابیانی زانكۆی سۆران بەكرێگیراوە، ماوەی سێ مانگە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیمان رائدی پۆلیس ڕەوەند مەغدید مەحمود، لە لیژنەی نوێكردنەوەی گرێبەستەكانی بەشەناوەخۆیەكانی زانكۆی سۆران تەواوی خاوەنەكانی گشت باڵەخانەكانی ناچار كردوە بەجێبەجێكردنی مەرج و ڕێنمایەكانی سەلامەتی گشتی یان هەڵوەشانەوەی گرێبەستەكانیان”.
خاوەنی ئەم باڵەخانەیە هەفتەی ڕابردوو ئاماددەی خۆی نیشانداوە بۆ جێبەجێكردنی مەرجەكان و ئێستا كاری تێدا دەكرێت بۆ بەستنی سیستەمەكانی بەرگری شارستانی و گشت سەقفی پلاستیكی لێكردبوەوە لەسەر داوای لیژنە ئەمەش هۆكار بوو بۆ نەسووتانی تەواوی باڵەخانەكە و زوو كۆنتڕۆڵ كردنی”.
هەموو لایەك دڵنیادەكەینەوە ناهێلین هیچ باڵەخانەیەكی بەشە ناوەخۆیەكان بەبێ مەرج و ڕێنمای بەرگری شارستانی بەكرێ بگیرێن، بۆ ئەم ساڵە بە هاوكاری و پالپشتی بەڕێز سەرۆكی زانكۆی سۆران د. شێروان شەریف قورتاس، بۆ دڵنیابونەوە لە سەڵامەتی گیانی قوتابیانمان بۆ ساڵی نوێی خوێندن”.
بەپێی ڕاپۆرتی تیمی بەرگری شارستانی سۆران، هۆكاری ئاگرەكە شۆرتی كارەبا بووە، هیچ زیانی گیانی نەبوو تەنیا زەرەری ماددی لێ كەوتەوە.


































































