یەكێتی سەنگەرەكانی خۆیان بۆ حەشدی شەعبی جێ هێشت و ناوچەیەكی فراوانی ڕادەستی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كرد.
كاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 25-8-2024، هێزێكی زۆری حەشدی شەعبی كە بەپێی قسەی سەرچاوەكانی سەربازی زیاتر لە سێ هەزار چەكدارن دەبن و نزیكەی 100 ئۆتۆمبێل و شۆفڵ و هەمەر و كەرەستەی سەربازیی دیكەیان پێیە، بە ڕێككەوتن لەگەڵ یەكێتی لە ناوچەی بۆشایی ئەمنی لە سنووری لیوای پێنجی پیادە لە گەرمیان هاتوونەتە ناحیەی كوڵەجۆ و دەستیان بەسەر چەند بیرە نەوتێكدا گرتووە.”
ئەفسەرێكی پێشمەرگە بە زاری كرمانجی گووت” ئەو هێزە لەگەڵ گەیشتنیان بۆ ناوچەكە دەستیان كردووە بە لێدانی ساتر و سەنگەری بەهێز و پێناچێت ناوچەكە چۆڵ بكەن، بە تایبەتی كە لە نزیكی بیرە نەوتەكانی كوڵەجۆ سەرقاڵی بەهێزكردن و درووستكردنی پێگەكانیانن.”
ئەو ئەفسەرە لە بارەی چۆنییەتی هاتنی ئەم هێزە بۆ ناوچەكە گووتی ” ئێمە وەك هێزی پێشمەرگە ویستمان ڕێگرییان لێ بكەین، بەڵام بەڵام فەرماندەكانیان پێیانگووتین ئێمە بە رێككەوتن لەگەڵ یەكێتی هاتووین.”
































































