زارى کرمانجى-سۆران:
وەزیری تەندروستی هەرێم، تووشبوونی هەشت کەسی بە نەخۆشی کۆلێرا لە سنووری سلێمانی پشتڕاستکردەوە.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند: ”دوای گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنینەکانیان لە بەغداوە، هەشت حاڵەتی نەخۆشى کۆلێرا لە سنووری سلێمانی تۆمارکراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاووڵاتییان خۆیان لە خواردنی ئەو سەوزەیە میوەیە بە دوور بگرن کە بە ئاو و ئاوەڕۆى قورس ئاودراون.
رۆژی پێنجشەممەى رابردوو بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی باسی لەوەکردبوو، هەشت گومانلێکراوی کۆلێرا تۆمارکراوە و چاوەڕوانی ئەنجامی کۆتایی دەکەن لە بەغدا.
کۆلێرا بە ئینگلیزی: cholera نەخۆشییەکی بەکتریاییە کە بەهۆی بەکتریای cholerae vibro دروست دەبێت و دەبێتە هۆی سکچوونێکی توند، لە ئەنجامیشدا وشکبوونەوەی جەستە، بەگشتی لە ڕێگەی خواردنی پیس و ئاوی پیسەوە تووشی مرۆڤ دەبێت.
ساڵانە نزیکەی ١.٤ بۆ ٤.٣ ملیۆن کەس لە جیهاندا تووشی ئەم نەخۆشییە دەبن.