بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی گشتی سۆران، لەم بارەوە ڕوونكردنەوە دەدات
شەهلا ڕەشید- سۆران
نەخۆشی كۆلێرا، لە بەشێك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بڵاو بۆتەوە، لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی گشتی سۆران، ڕایگەیاند” ئێمە لەسەرەتای وەرزەكان بۆ خۆپارستن لە پەتاكان ئامادەكاری تەواو دەكەین و ڕێنماییەكان بڵاو دەكەینەوە.
د. كاروان جەمال، بەڕێوەبەری پاراستنی تەندروستی گشتی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند” تا ئێستا لە سنووری ئیدارەی سۆران هیچ حاڵەتێكی نەخۆشی كۆلێرا تۆمار نەكراوە، بەڵام بۆ خۆپارستن لەم نەخۆشییە ڕێنمایمان بەسەر نەخۆشخانەكان بڵاو كردۆتەوە و لە ئەگەری هەبوونی هەر حاڵەتێك ڕێكاری پێویست دەگرینە بەر.
































































