زاری كرمانجی-سۆران:
سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق، لە ئەكاونتی خۆی بڵاوكردووتەوە، كەنالی NRT هەواڵێكی بڵاوكردۆتەوە كە گوایە بە فشاری بەغدا ئەو 30 هەزار ناوەی ئەم مانگە بە نایاسایی و فێڵ زیادكرابووە سەر لیستی مووچە، لابران و لیستەكە دیسانەوە دەنێرنەوە بەغدا و بریاری داوە هیچ ناوێك ناخرێتە سەر مووچەی هەرێم پارتی و یەكێتی دەستەلاتی دامەزراندنیان نییە، چونكە حكوومەتی هەرێم، حكوومەتی كاربەرێكەرە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی، دەشڵێ: ئەو هەواڵەی nrt دوورە لەراستی، نەحكوومەتی هەرێم ناوی زیاد كردووە نە وەزارەتی دارایی عێراقیش داوای لابردنی ناوی كردووە، ئەمەش دوای پەیوەندی كردنمان بە هەر دوو حكوومەت بۆمان دەركەوت هەواڵەكە دوورە راستییەوە.
سیپان شێروانی، ئەندامی لیژنەی ئابووری لە پەرلەمانی عێراق، لە ئەكاونتی خۆی بڵاوكردووتەوە، گوتیشی: یاری كردن بەهەستی مووچەخۆرانی كوردستان لەو تاوانەی وەزارەتی دارایی عێراق گەورەترە كە بەبێ هیچ پاساوێكی یاسایی ناردنی مووچەی راگرتوە.
































































