شەهلا ڕەشید- سۆران:
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، دەڵێت: لەسەر ئاگركەوتنەوەی زۆزك دوو كەسمان دەستگیر كردووە. دەشڵێ: بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین بەبێ ئاگاداری ئێمە ئاگر لە شوێنە ژینگەییەكان بكرێتەوە.
كاروان میرئاودەلی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند، بەهیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین بەبێ ئاگاداری ئێمە ئاگر لە شوێنە ژینگەییەكان بكرێتەوە بە مەبەستی خاوێنكردنەوە تەنانەت لەو ناوچانەی كە دانیشتووانی لێیە، بۆ ئەم مەبەستە دەتوانن ئاگادارمان بكەنەوە و تیمیان بۆ دەنێرین و یارمەتیان دەدەین.
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، ئاشكراشیكرد: بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، توانیمان دوو كەس دەستگیر بكەین لە ڕووداوی ئاگركەوتنەكەی چیای زۆزك و ئێستا ئیجرائاتیان لەگەڵ دەكرێت.