زاری كرمانجی – نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/10/16 له دیدارێكدا له هه‌ولێر به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وێڕای به‌خێرهێنان، پیرۆزباییی ده‌ستبه‌كاربوونی له به‌ڕێز ماكسیم ڕوبین كونسوڵی گشتیی نوێی ڕووسیا له هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ برده‌وان به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕووسیا ده‌ربڕی.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز كونسولی گشتیی نوێی ڕووسیا له هه‌رێمی كوردستان، خۆشحاڵیی خۆی به ده‌ستبه‌كاربوونی له هه‌رێمی كوردستان نیشان دا و ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندییه دێرینه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ڕووسیا كرد و هیوای خواست به پشتگیریی لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، بتوانێت په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا به‌ره‌وپێش ببات.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتی تاوتوێ كران.