شەهلا ڕەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی ددان، دەڵێت” تەندروستی و جوانی ددانەكان زۆر گرنگن لە باشتركردنی كوالیتی ژیانی هەموو كەسێكدا و ئەمەش كاریگەری لەسەر دەروون و جەستەی مرۆڤ دەبێت، هەروەها دوای بەكارهێنانی دەرمانی ددانەكان ئاو بە دەمتدا مەكە بۆ ئەوەی تەندروستییان پارێزراو بێت و كلۆر نەبن.
د. سیبل، پزیشكی پسپۆڕی ددان، لە ویلایەتی نیویۆركی ئەمریكا، ڕاگەیاند” بۆ رێگری لە كلۆربوونی ددانەكانتان وا باشترە دوای شوشتنیان دەمتان بە ئاو پاك نەكەنەوە، هەروەها پێش شوشتنیان سەرەتا بە پەتی تایبەت نێوان ددانەكانتان خاوێن بكەنەوە و دواتر بە فڵچە و مەعجوون بیشۆن.
ئەم پزیشكە ئاشكراشیكرد” دەرمانی ددان فلۆرایدی تێدایە، كاتێك بە ددانەكانەوە جێدەمێنێت یارمەتی دووبارە دروستبوونەوەی مینای ددانەكان دەدات، یان لایەنی كەم ڕێگری لە داخوران و كلۆربوونیان دەكات.


































































