دهۆک بارزانی
بەدرێژای مێژوو، زۆر ئافرەتی کوردی شۆڕشگێڕ و قارەمانمان هەبووە، شان بە شانی پیاوان خەباتیان کردووە و قوربانی زۆریان داوە،فه‌ریده ڕه‌زا ده‌رسیم ئەو ئافرەتە کوردەیە لە ساڵی 1917ز. له شاره شۆڕشگێڕه‌كه‌ی ده‌رسیم چاوی به كوردستانێكی بن ده‌سته‌ی تورك هه‌ڵهێناوه، ئه‌م خاتوونه كچی یه‌كێك له گه‌وره پیاوانی ده‌رسیمه و خێزانی شۆڕشگێڕ و نووسه‌ری گه‌وره‌ی كورد دكتۆر نوری ده‌رسیم بووه .
نوری ده‌رسیمی له ساڵی 1893ز.دا له گوندی (ئاغوزینك)ی سه‌ر به شاری (ده‌رسیم) هاتۆته دنیاوه و له خێزانێكی ڕۆشنبیر بووه و به‌چاوی خۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی دیووه، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا له‌شاری (خه‌ربووت) گیانی به بیری كوردایه‌تی ئاودراوه و مێشكی قاڵ بووه و چۆته ناو كۆمه‌ڵه سیاسیه‌كانه‌وه، و له‌سه‌رده‌می (كه‌مال ئه‌تاتورك) به‌ندی و دوورخستنه‌وه‌ی چێشتووه، چونكه پیاوه‌كانی عه‌شیره‌تی كورده‌كانی دژی تورك هان داوه و له شۆڕشی 1937ز.دا به‌شداریی له شۆڕشه پیرۆزه‌كه‌ی ده‌رسیم كردووه و پاش سه‌ركوت كردنی ئه‌و شۆڕشه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانه‌وه هه‌ڵاتووه بۆ سوریا كه ئه‌و كاته له ژێر ئینتیدابی (فه‌ڕه‌نسا)دا بووه له سوریا په‌یوه‌ندیی به كورده بهدرخانیهكانهوه كردووه و وه له ساڵی1940ز. (فه‌ریده ڕه‌زا)ی ماره كردووه و له (حلب) چه‌ندان كتێبی به‌نرخی داناوه له‌وانه (مێژووی كورده‌كانی ده‌رسیم)هو ئه‌م زانه ڕۆژی 22/8/1973ز له دنیا ده‌رچووه و (فه‌ریده ره‌زا)ی هاوسه‌ریشی پاش 20 ساڵ له‌مردنی مێرده‌كه‌ی و له ساڵی 1993ز.دا مردووه و له‌هه‌مان گۆڕستان به‌خاك سپێردراوه كه مه‌زاری مێرده‌كه‌ی لێ بووه