پشتیوان كەریم- زاری كرمانجی:
سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕِی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، نرخی سەد دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی ڕووی لە دابەزین كردووە، هەروەها بەشێك لە دراوەكانی دیكەش بەرامبەر بە دیناری عێڕاقی گۆڕانكاری بەرچاویان بەسەردا هاتووە بەهای پاوەنیش ڕووی لە داشکان کردووە.
حاجی محیەدین، سەرۆكی ئەنجوومەنی ئاڵوگۆڕی دراو لە قەزای ناوەندی سۆران، هێمای بۆ ئەوەشكرد:” بەرزی و نزمی دۆلار كاریگەری كردۆتە سەر بازاڕ و تا دێت بەهای دراوەکانی دیکە بەرامبەر بە دۆلار بەرزبونەوە بەخۆیەوە دەبینن، سەرجەم دراوەكانی دیكەش گۆڕانییان بەسەر داهاتووە .
100 دۆلار بەرامبەر بە 149,450 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
100 دۆلار بەرامبەر بە پێنج ملیۆن 900 توومەن مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 دۆلار بەرامبەر بە لیرە بەرامبەر بە سێ ملیۆن و 395 لیرەی توركی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 یۆرۆ بەرامبەر بە 111 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
100 پاوەند بەرامبەر بە 130 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 لیرەی توركی بەرامبەر بە 4,400 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.
100 هەزار توومەن بەرامبەر بە 2,550 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
































































