زاری كرمانجی-سۆران
فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە: ” ڕاگرتنی مووچەی تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم وەک ئەوەی ئێستا لە لایەن وەزارەتی داراییی فیدڕاڵەوە دەکرێت، مامەڵەیەکی جیاکارییە لەگەڵ هەرێمی کوردستان، چونکە دڵنیاین، دیوانی چاودێریی داراییی فیدڕاڵ، بەردەوام ڕاپۆرت لەبارەی کەموکورتییەکانی ژمێریاریی دامەزراوەکانی فیدڕاڵ پێشکەش دەکەن.
بەڵام هیچ کات پەنایان بۆ دواخستن و نەناردنی مووچەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق نەبردووە، بۆیە پێویستە بە زووترین کات مووچەی مانگی تەمووزی مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بکرێت.