شەهلا ڕەشید- سۆران
پزیشكێكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ئافرەتان و منداڵبوون، دەڵێت”ئەو ئافرەتانەی گرێی ڕیشاڵی منداڵدانیان هەیە مەرج نییە لە هەموو حاڵەتەكان پێویستی بە لابردنی هەبێت.
د. بنار دزەیی، پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی ئافرەتان و منداڵبوون، ڕاگەیاند” زۆرێك لە خانمان بە ڕێژەی 60% تووشی گرێی ریشاڵی منداڵدان دەبن، زۆربەی حاڵەتەكانیش خاوێنن واتە شێرپەنجەی نین و هیچ مەترسییان نییە، بەڵام كاتێك تووشبووەكە ئەم نیشانانەی خوارەوەی هەبێت، ئەوا دەبێ گرێكەی لاببرێت.
نیشانەكانی بریتین لەمانە:
گومانی شێرپەنجەی لێبكرێت.
تووشی خوێن لێهاتنێكی زۆر ببێت.
پەستانی لەسەر ریخۆڵە و میزڵدانی چارەخوازەكە دروستكردبێت.
ئازاری زۆری هەبێت.
گرێ ڕیشاڵییەكە زۆر گەورە بێَت.