شەهلا ڕەشید- سۆران
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری، بڵاوی كردەوە: ” چەند ئامێرێكی DR بۆ نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری دابین كراون و دەتوانین بۆ ئەوانەی گرفتی تەندروستی گورچیلە، بۆڕی میز و میزڵدانیان هەیە پشكنینەكان لە ڕێگەی ئەم ئامێرانەوە بۆیان ئەنجام بدەین.
ئاماژەش بەوەكراوە ” زۆربەی نەخۆشەكان بۆ چەند پشكنینێك سەردانی هەولێر یاخود شوێنەكانی دیكەیان دەكرد، بەمەش خەرجیەكی زۆر دەكەوتە سەر شانیان، بەڵام دوای ئەوەی نەخۆشێك سەردانی نەخۆشخانەی ئاشتی فێركاری كرد بۆ هەبوونی كێشە لە گورچیلە، بۆڕی میز و میزڵدان، دوای ئەوەی پزیشكێكی پسپۆڕی میزەڕۆ پێشنیاری گرتنی تیشكی IVU ی كرد، چەند ئامێرێكی DR بۆ نەخۆشخانەكە زیاد كران بۆ ئەوەی كەمترین نەخۆش سەردانی هەولێر بكەن یاخود بە نرخێكی زۆر گران لە دەرەوەی نەخۆشخانەكە ئەم پشكنینانە ئەنجام بدەن.
ئاشكراشیكرد” پشكنینی تیشكی IVU بۆ گیرانی میزڵدان، توندی، شوێن، نەخۆشی بەردی میزڵدان، وەرەمی هاوكات یان میتاكرۆنی بۆڕی سەرەوە: هەڵسەنگاندنی وردی مۆرفۆلۆژیای حەوز و میزڵدان لەو نەخۆشانەی تووشبووی شێرپەنجەی خانەی ئینتقالی میزڵدان (TCC)جۆرەكانی پێكهاتەی وەك گورچیلەی (نەعلە ئەسپ) ڕێڕەوی میزڵدانەكان و كاركردنی گورچیلە.


































































