ئەندامێكی پێشووی خولی پەرلەمانی عێراقی رایگەیاند عەرەب لە كەركووك پشكی شێری لە وەرگرتنی پۆست بەركەوت و ئەو رێككەوتنەی كرا پێچەوانەی دەستپێشخەری سوودانی بوو.
ئاڵا تاڵەبانی، لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنی رایگەیاند” بەهۆی ئەو رێككەوتنەی كراوە، عەرەب لە وەرگرتنی پۆستەكان لە كەركووك پشكی شێریان بەركەوت.
ئەو ئەندام پەرلەمانەی پێشووی عێراق، روونیكردەوە ” ئەوەی لە كۆبوونەوەی رۆژی 1-8-2024 لە هۆتێل رەشید كرا، پێچەوانەی داواكاری و دەستپێشخەری سوودانی بوو”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا گووتی ” عەرەب لە كەركووك پشكی شێریان بەركەوت لە وەرگرتنی پۆستەكاندا، هاوكات توركمان لە كۆبوونەوەی پێكهێنانی حكوومەتی خۆجێیی كەركووك پەراوێز خرا”.