زاری كرمانجی-خەلیفان
ڕاگەیاندی پۆلیسی هاتووچۆی سۆران، ئاگاداری شوفێرانی دەکاتەوە، ڕۆژی پێنج شەمە 2024/8/22 سایدی رێگای جوتسایدی خەلیفان بۆ سپیلک دادەخرێت، بەهۆکاری کۆتا قۆناغی قیڕتاوکردن بۆ ماوەی (10) رۆژ تا رۆژی 2024/9/1، واتە سایدی هاتن لە سپیلک بۆ خەلیفان بۆ هەردوو ئاراستە بەکاردەهێنرێت.
داواش لەشوفێران دەکەن پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆبن، بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک.