محەمەد ئامۆکەیی – زاری کرمانجی:
لە بەردەوامی پاککردنەوە و لە نێو بردنی مین ئەمڕۆ لە دەڤەری باڵەکایەتی لەلایەن تیمەکانی مینلابەر ژمارەیەک مین لەنێو بردران و کێلگەیەش لەمینی جۆراو جۆرا پاککرایەوە.
عەلی عبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مینی هەولێر بە زاری کرمانجی راگەیاند“ ئەمڕۆ یەکشەممە بەیاوەری عبداڵوهاب محموود، قایمقامی قەزای چۆمان بە وەکالەت و ژمارەیەک بەرپرسی ئیداری ناوچەکە لە گوندی ئێنێ سەربە قەزای چۆمان پڕۆسەی پاکسازی مین لە کێلگەیەکی مین کۆتای پێ هات و ژمارەیەک مین یش لە ناوبردران“.
بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین دەشڵێت“ کێڵگە مینی سینان A، لە لایەن تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر بەهاوکاری رێکخراوی (itf)، پاککرایەوە، کە روبەرەکەی زیاتر لە (٦٠.٠٠٠)م۲ بوو، بە پاککردنەوەی وێرای نەمانی مەترسی لەسەر گیانی هاوڵاتییان، دەتواندرێت بۆ مەبەستی کشتوکاڵی و گەشتیاریش سودی لێ ببیندرێت.