ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە هاوکات لەگەڵ هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات و هەڕەشەکانیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە دەوروبەری دێرلزۆر، ئەمریکا چەکی پێشکەوتووی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە.
ڕوونیشکردەوە ” نیشتنەوەی حەوت فڕۆکەی بارهەڵگری سەربازییان تۆمارکردووە کە چەکی پێشکەوتوو و سەربازیان لە دەوروبەری حەسەکە داگرتووە، ئەمە جگە لە داخڵبوونی 50 بارهەڵگری سەربازیی لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاوا”.
ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاند”هێزەکانی ئەمریکا لە نێو بنکە سەربازییەکانیاندا مەشق و ڕاهێنانی چڕ دەکەن لەسەر سیستمی بەرگریی ئاسمانیی کە بە تیشکی لەیزەر کاردەکەن”.


































































