سۆران 40 پلە و حاجی ئۆمەران 30 پلەی سیلیزی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی كەشوهەوای بڵاوكردەوە و دەڵێت” سبەینێ پلەكانی گەرما دادەبەزن و خێرای باش زیاد دەكات”.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، هاوكات پلەكانی گەرماش بەجێگیری دەمێننەوە، خێرای باش (10 – 20)كم دەبێت بە ئاڕاستەی باكوری خۆرئاوا و مەودای بینین (8 – 9)كم دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ پێنج شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە هەندێ ناوچەش پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرای با بۆسەرووی (20)كم، هەروەها پلەكانی گەرما (2 تا 3) پلە دادەبەزن، خێرای باش (20 – 30)كم دەبێت، مەودای بینین (9 – 10)كم دەبێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە:
هەولێر: 40- سلێمانی: 40 – دهۆك: 40- زاخۆ: 42- هەڵەبجە: 42- كەركوك: 43- سۆران: 40 – حاجی ئۆمەران: 30- گەرمیان: 45