زاری كرمانجی :
لە رۆژانی رابردوو، هەزاران زیارەتكاری ئێرانی لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە، بەبۆنەی مانگی موحەرەمەوە سەردانی شوێنە پیرۆزەكانی عێراق دەكەن، كونسووڵی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش، رایگەیاند:” زۆر بەباشی پێشوازی لە زیارەتكارانی ئێرانی كراوە، ئەمەش جێگەی دەستخۆشی و سوپاسگوزاری كۆماری ئیسلامی ئێرانە .
نەسروڵڵا ڕەشنوودی، كونسولی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، ئاماژەشی بەوەدا، كەرتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە رۆڵی سەرەكی گواستنەوەی زیارەتكارانی ئێرانی لە ئەستۆیە، توانیویانە ئاسانكاری زۆر بۆ زیارەتكاران دروست بكەن و هەموو خزمەت گوزاریەكی پێشكەش بكەن.
دووپاتی كردەوە، هەریەك لە سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری زیاتر بە زیارەتكاران فەرمانیان دەكردووە، ئەمەش بۆ ئێمەی وڵاتی ئێران مایەی رێزە .